كوردی‌و
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی پارك و باخچه‌كانه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه،"بە پابەند بوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان کە دەستەوانە و دەمامکە هاوڵاتیانی شاری هەولێر ئاگادار دەکەینەوە کە ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2020/7/12 دەرگای سەرجەم پارک و باخچەکان بەڕووی هاوڵاتیان دەکرێتەوە لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاکو 11ی شەو"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،" پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی کە سەردانی پارک دەکەن ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستیەکان بکەن".