كوردیو
ئەو دەرمانە رووسییەی لەلایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆیی بەرھەمھێندرا، سبهینێ لە ھەرێمی كوردستان و عێراق، بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بهكاردههێندرێت.
ئهمرۆ یهكشهممه 12-7-2020 د. محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند: "دوای ئەوەی لەلایەن تەندروستی عێراق دەرمانەكە پەسند كرا، بڕیارە سبەی دەست بكرێت بە دابەشكردنی ئەو دەرمانە رووسییە كە لە لایەن كۆمپانیایەكی ناخۆ بەرھەمھێندراوە و بۆ تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەھێندرێت".
ئاماژهی بهوهشدا "بەپێی ئەو توێژینەوە و ھەڵسەنگاندنانەی لەسەر دەرمانەكە كراوە، دەرئەنجامی كاریگەری ھەبووە بۆ تووشبووانی كۆرۆنا، كە توندی نەخۆشیەكە و ھەروەھا رێژەی مردن كەمدەكاتەوە".
ئهمهش لهكاتێكدایه،" كۆمپانیای دەرمانسازیی كوردستانی (ئاوامێدیكا) رایگهیاند بە هاوكاری سەنتەرە پسپۆڕییە جیهانییەكان، بەسەركەوتوویی دەرمانی دژەڤایرۆسی فابیڤیر (فاڤیپیراڤیر)ی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-١٩)یان بەپێی رێكەوتنی نێوان عێراق و رووسیا لە ھەرێمی كوردستان بەرهەمهێناوه".