توركیا چیای شاقولی لە زاخۆ داگیركرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

توركیا چیای شاقولی لە زاخۆ داگیركرد

 

وێرای ئیدانەكردنی پێشرەوی و پێشێلكارییە سەربازییەكانی توركیا لەلایەن حكومەتی عێراق و بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا لە بەغدا بەڵام هێزە ئاسمانی و زەمینییەكانی ئەو وڵاتە لە پێشرەوی بەردەوامن.

رۆژی هەینی هێزێكی كۆماندۆی توركیا لەرێگای فرۆكەیەكی تایبەت لەسەر چیای شاقول بە نزیك ناحیەی دركار لە زاخۆ جێگیركران.

كەناڵی ئەلعەرەبییە لەزاری پەیامنێرەكەی رایگەیاند : " ئەو هێزە تەواوی چیای شاقولیان داگیركردووە و كۆنترۆڵیان كردووە ، زیاتر لە (45) خاڵی سەربازی بەدرێژایی سنوری نێوان هەردوو ولات داناوە".

تا ئێستا هێزەكانی توركیا بەدرێژایی زیاتر لە (45 تا 50) كیلۆمەتر و قوڵایی (15) تا (30) كیلۆمەتر لە لە نزیكی باتیفا پێشرەویان بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان كردووە.

ئەمەو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەبارەی وەڵامدانەوەی ئیدانەكردن و نارەزایەتی عێراق رایگەیاند : " ئەنقەرە روونكردنەوەی لەبارەی پێویستی ئەم هێرشانە بۆ سەر پارتی كرێكارانی كوردستان بە عێراق داوە".

 

هه‌واڵی گرنگ