دوای ئەوەی حكومەتی ژاپۆنی باری تەنگەتاوی لابرد بەهۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی تووش بوون بە پەتای كۆڕۆنا، جارێكی تر پەتایەكە سەری هەڵداوەتەوە.
دەستەی رادیۆو تەلەفزیۆنی ژاپۆنی بڵاویكردۆتەوە، بۆ رۆژی چوارەم لەسەر یەكتری تووش بوون بە پەتای كۆڕۆنا لشاری تۆكیۆی پایتەخت ڕووی لەبەرز بوونەوە كردووە، بۆ هەر رۆژێك زیاتر لە (200) كەس تووشی ئەم پەتایە هاتوون.
جێگەی باسكردنە كۆتایی هەفتەی رابردوو حكومەتی ژاپۆنی قەدەغەی هاتوچۆی هەڵگرت، ئەمە لەگەڵ ئەوەی حاڵەتەكانی تووش بوون بە كۆڕۆنا ڕووی لەبەرز بوونەوە كردبوو.