كوردی‌و
ئیداره‌ی گه‌رمیان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی بارودۆخی ته‌ندروستی ناوچه‌كه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 12-7-2020 ئیداره‌ی گه‌رمیان له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه،"لایه‌نی به‌رپرسی فه‌رمی بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كۆرۆنا له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیانه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی ئه‌وپه‌ڕی پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كردووه و سه‌رجه‌م بهڕێوهبهرایهتهكانی سنوره‌كه‌ی راسپاردووه هاوكاری ته‌واو و هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،"له رۆژی (23/6/2020) به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له كه‌موكورتیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به كۆرۆنا و كار نه‌كردن به ئامێره‌كانی، به ژماره (1418) نوسراومان ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له گه‌رمیان كردووه، داوامان كردووه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه بدرێته دادگای تایبه‌تمه‌ند".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،"جگه له‌و بڕه پارانه‌ی كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ته‌رخانكراوه، حكومه‌تی هه‌رێم كۆی ئه‌و بودجه‌یه‌ی ته‌رخانیكردووه بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان، بڕه‌كه‌ی 350 ملیۆن دینار بووه. له روانگه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌وه ته‌واوی ئه‌و بڕه پاره‌یه خراوه‌ته خزمه‌تی پێداویستی ته‌ندروستی و بڕی 30 ملیۆن دینار له‌و پاره‌یه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا تایبه‌ت كراوه، خه‌رجكردنی 250 ملیۆن دینار له گه‌نجینه‌ی گه‌رمیان ته‌صفیه كراوه و راپۆرتیش دراوه‌ته ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ژماره (1422) له رۆژی (25/6/2020). هه‌روه‌ها له‌و 100 ملیۆن دیناره‌ی دیكه‌شی زۆرینه‌ی زۆری خه‌رج كراوه بۆ روبه‌رونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌ر رۆژنامه‌وانێك بیه‌وێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌دواداچون بكات ورده‌كاری ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست".
راشیگه‌یاندووه،"ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاگاداره له ته‌واوی كه‌موكورتییه‌كانی بواری ته‌دروستی له گه‌رمیان، به‌ڵام لێره‌وه رونیده‌كه‌ینه‌وه له به‌یانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له سێ ساڵی رابردوودا، پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌سه‌ڵاتیان پێنه‌دراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌موكورتی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی تر و نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌تی ناوخۆ".
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی،تا ئێستا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان هەزار و 510 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 239 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 37 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.