پزیشكێك پەیامێك ئاڕاستەی توشبوانی كۆرۆنا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پزیشكێك پەیامێك ئاڕاستەی توشبوانی كۆرۆنا دەكات


پزیشكێكی هەناوی پەیامێك ئاراستەی توشبوانی كۆرۆنا دەكات و ڕایدەگەیەنێت تۆی گەنج كە تووشی كۆرۆنا بووی كەس و كارە بە تەمەنەكانت گرفتار مەكە لە وانەیەئەوان وا بە ئاسانی لێی دەرباز نەبن۰


د۰ علی برایم سوارە پزیشكی پسپۆڕی هەناوی لەپەیامەكەیدا كە ئاراستەی توشبوانی كۆرۆنای كردوە رایگەیاندوە"لەكاتی چارەسەری نەخۆشانی كۆرۆنا لە هەمووی ناخۆشتر ئەوەیە كوڕێكی گەنج لە ماڵێكدا تووشی نە خۆشیەكە بووە دایك و باوكی لە سەر حیسابی سۆزو خۆشەویستی لەگەڵ كوڕە گەنجە كەیان بەردەوام بەدوایەوەن وە خۆیان ناپارێزن لە كۆتایدا كوڕە گەنجەكە نە خۆشیەكە تێ ئەپەڕێنێ٫ بەڵام دایك و باوكێكی بەتەمەن گرفتار ئەكا كە بە ئاسانی لە كێشەكە دەرناچن"


ئاماژەی بەوەشداوە" تا ئێستا چەندین حاڵاتی وامان بینیوە كە ناچار بووین كەسە بە تەمەنەكان داخڵی سەنتەری كۆرۆنا بكەین كەپێشتر هاوەڵی تووشبویەكی كۆرۆنابووە "


راشیگەیاندوە" تكایە تۆی گەنج كە تووشی كۆرۆنا بووی كەس و كارە بە تەمەنەكانت گرفتار مەكە لە وانەیەئەوان وا بە ئاسانی لێی دەرباز نەبن"

 

هه‌واڵی گرنگ