دۆسییەكانی سەردانیكردنی كازمی بۆ ئەمریكا ئاشكراكرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دۆسییەكانی سەردانیكردنی كازمی بۆ ئەمریكا ئاشكراكرا

 

راوێژكارێكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایدەگەینێت سەردانیكردنی سەرۆكی حكومەت بۆ ئەمریكا چەندین دۆسییەی تایبەت لەخۆدەگرێت لەسەرووی هەموویانەوە بابەتی ئەمنی.

هیشام داود ، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فرات نیوز رایگەیاند : " سەردانیكردنەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆمەڵێك بابەتی تێدایە ئەوەش لەپێناو پێشخستنی پەیوەندییەكان بەتایبەت لایەنی ئەمنی".

ئەوەیشی وت : " پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەمریكا ستراتیژی و رۆشنبیری و زانستی و ئابووری و كشتوكاڵی و لەسەرووی هەموویانەوە ئەمنیش دەبێت".

دەڵێت : " لەسەردانەكەدا هەوڵدەدرێت باسی پرسی داعش و پەیوەندییە سەربازییەكان بكرێت دەمانەوێت چەك لە ئەمریكا بكرین".

جێی باسە لەماوەی چەند رۆژێكی كەمی داهاتوو سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریكا دەكات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی ئەم وڵاتە كۆدەبێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ