لە راگەیەندراوێكدا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ھێزەكانیان باندێكیان دەستگیر كردووە كە نزیكەی 10 كەس بوونەو بازرگانیان بە جەستەی مرۆڤەوە كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا هاتووە : "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار باندێكی بازرگانیكردنیان بە جەستەی مرۆڤ دەستگیركرد كە كاریان كڕین و فرۆشتن بووە بە گوچیلەی مرۆڤەوە".
لە راگەیەندراوێك ئەوەش هاتووە: "پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لە بارەی باندێكی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤ، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر بنكەی پۆلیسی سەرچنار راسپێردرا بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران، دوای لێكۆڵینەوەو گەڕان و بەدواداچوون توانرا هەشت تۆمەتبار دەستگیر بكرێن كە كاریان بازرگانیكردن بووە بە گورچیلەی مرۆڤەوە".
زانیاری لەبارەی تۆمەتباران خراوەتەڕوو لە راگەیەندراوەكەدا بەمشێوەیە:
( أ ، ی ، ع ) لەدایكبووی 1996 ، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی .
(ه ،ع،س ) لەدایكبووی 1986 ، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی .
(ع ، أ ، م ) لەدایكبووی 2000 ، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی .
(م،أ،ح) لەدایكبووی 2000 ، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی .
(ی ،س،م ) لەدایكبووی 1994، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی
(أ،ح،ز )لەدایكبووی 1973 ، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی
(ه ،ی،ت )لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتوی شاری بەغدا .
(ع،ع،ك) لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
بە فەرمانی دادوەر و بەپێی یاسای بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە ڕاگیراون و تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا.