پێشبینی كوژرانی مستەفا كازمی ده‌كرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشبینی كوژرانی مستەفا كازمی ده‌كرێت

ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سەركردە لە "حزبی تەقەدوم" پێشبینی  ئه‌وه‌ ده‌كات مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكوژرێ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە  16 ی ته‌مموزی 2020 حەیدەر مولا ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند ،كە كازمی ڕووبەڕووی تەنگژەی زۆر دەبێتەوە لە ڕووی دەست بەسەرداگرتنی چەكی میلیشیاكان و هێشتنەوەی لە دەستی سوپای عێراقدا، ئەگەری هەیە لەم پێناوەدا بشكوژرێ و ناوی بچێتە ناو مێژووەوە.

حەیدەر مولا  ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ،ئەوان وەكو سیاسییەكانی عێراق پشتیوانی لەم هەوڵانەی مستەفا كازمی دەكەن و پێیانوایە لە هەوڵی هەنگاونانی مێژووییدایە و عێراق لە داهاتوودا ئەم هەوڵانەی بەرز دەنرخێنێ.

 ئه‌ندامه‌كه‌ی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یەكەم كەس نییە ئەو پێشبینییە بكات لە عێراق، بەڵكو ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەیەكی زۆری چاودێرانی سیاسی و سەركردە سیاسییەكانی وڵاتەكە باس لە ئەگەری كوژرانی كازمی دەكەن، ئەمەش بەهۆی هەوڵەكانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەژموونی میلیشیا شیعیەكانی سەر بە ئێران.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوێنێ شەویش لە كەناڵی "ئەلشەرقیە"ی عێراقیدا، لە مێزگردێكی راستەوخۆدا، هەردوو میوان كە دوو سەركردەی سیاسیی شیعی بوون، هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی كە ئەگەری زۆرە مستەفا كازمی لەلایەن میلیشیا شیعیەكانی سەر بە ئێرانەوە بكوژرێ.

 

هه‌واڵی گرنگ