بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ١٥ تووشبووی دیكه‌ی کۆرۆنا لە پارێزگاكه چاكبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 16 ی ته‌مموزی 2020 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردی‌و كه‌وتوه ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ١٥ نەخۆشی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بە تەواوی چاكبوونەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه" بەم ١٥ حاڵەتەی ئەمڕۆ كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ٢٣١ هاوڵاتی ئێستاش ٧٦ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون".