به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن گەشتە ئاسمانیەکان لە عێراق و هەرێم دەستپێدەکەنەوە.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتووه هاتووه: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق، سەبارەت بە گۆڕانکاری لە ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی چەند بڕیارێک درا، یەکێک لەو بڕیارانە لە ڕۆژی ۲۳ی ئەم مانگەوە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێم دەکرێنەوەو گەشتە ئاسمانیه‌كان دەستپێدەکەنەوە.
کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی خۆپارێزی تەندروستی دەبێت، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لەسەر راسپاردەی لیژنەی ناوبراو و لەچوارچێوەی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشتە ئاسمانییەکانی ناوخۆیی و دەرەکی راگرتووەو تەنها رێگا بە گەشتی فڕۆکەکانی کارگۆو و ڕێکخراوە فریاگوزاریەکان و تیمەکانی تەندروستی دەدرێت، به‌ڵام وا بڕیاری له 23 ی ئه‌م مانگه‌وه گه‌شته ئاسمانیه‌كانی عێراق و هه‌رێم ده‌ست پێبكاته‌وه.