لەسنووری دهۆك، فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێك بۆردومان دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسنووری دهۆك، فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێك بۆردومان دەكات

 

 

لە سنووری شارۆچكەی زاخۆ، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیا، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەكیان كردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتووە.

لە سنووری گوندی بانكێ سەربە شارەدێی باتوفای شارۆچكەی زاخۆ، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیا بۆردوومانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكیان كردووە، كە بەرەو گوندی بوسەلێ سەربە شارەدێی دەركارێ چووە، بەهۆیەوە زیانی ماددی بە ئۆتۆمبێلە كەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنیوز، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیا بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێكی دیكەیان كردووە لە هەمان ناوچە، بەڵام وردەكاری زیاتر نەخراوەتەڕوو.

 

هه‌واڵی گرنگ