جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات بڕی٥٠ ھەزار دۆلار وەکو یارمەتی ھاتووە بۆ نەخۆشخانەی رزگاری شاری هه‌ولێر، كه‌چی له‌سه‌ر بنه‌مای حزبایەتی بەسەر ١٠٠ کارمەندی نەخۆشخانهكه دابه‌شكراوه.
د.شایان عه‌سكه‌ری جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردی‌و ڕایگه‌یاند: بڕی ٥٠ ھەزار دۆلار له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه وەکو یارمەتی ھاتووە بۆ نەخۆشخانەی رزگاری شاری هه‌ولێر، كه‌چی حزبایەتی کراوەته بنەمای دابەشکردنی ئه‌م بڕه پاره‌یه بەسەر ١٠٠ کارمەندی نەخۆشخانەکە، له‌كاتێكدا ھەندێکیان پەیوەندیان بە کۆرۆناوە نیە یان بەرکەوتنی راستەوخۆیان لەگەڵ نەخۆشانی کۆڤید-١٩ نیە.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره زیاتر ده‌ڵێ: پێویست بوو ئەوانەی لە ھێڵی پێشەوەی بەرگرین دژی کۆرۆنا لە پێشینەبن بۆ وەرگرتنی یارمەتی لەوانەی کە دەوام ناکەن و حزبین، بۆ نموونە باغەوانێک تا چەند بەرکەوتنی ھەبووە لەگه‌ڵ نەخۆشێکی کۆرۆنا بە بەراورد لەگەڵ پزیشک و کارمەندێکی تەندروستی.
د.شایان عه‌سكه‌ری داوا ده‌كات: ئەم پارەیە وەرگیرێتەوە و بە دادپەروەری دابەشبکرێت بەسەر ئەوانەی شیاون.
وێنه‌ی پیشه‌ی به‌شێك له‌وانه‌ی له وه‌رگرتنی پاره‌كه سودمه‌ندبوون