وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،دواى پێکدادان لەگەڵیدا پۆلیسى فیدراڵى کەرکوک داواکراوێکى ده‌ستگیركردوه کە لەلایەن دادگاوە داواکراوە.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 1 ئه‌یلولی 2020 وەزارەتى ناوخۆى عێراق لەبەیاننامەیەکدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگەیاندوه، لیواى نۆزدەیەمى فیرقەى پێنجى پۆلیسى فیدراڵى ئۆپراسیۆنێکى ئەمنى ئەنجامداوە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان لە کۆمەڵگاى شەهید لە ناحیەى رەشادى پارێزگاى کەرکوک.
وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو ، ئۆپراسیۆنەکە بۆ دەستگیرکردنى داواکراوێک بووە، کە روبەڕووى مەفرەزەکانى پۆلیس بووەتەوە، بەڵام لە ئەنجامدا دەستگیرکراوە.
هه‌روه‌ها له به‌یانامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئەو داواکراوە چەند کەسێکى نزیکى کردووەتە ئەندامى گروپێکى مافیاى چەکداریی کە لە پێکدادانەکەدا کوژراون، داواکراوەکەش رادەستى دادگا کراوە بۆ تەواوکردنى رێوشوێنى یاسایی و ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا.