خانەنشین كردنى ئەم فەرمانبەرانە ڕادەگیرێ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خانەنشین كردنى ئەم فەرمانبەرانە ڕادەگیرێ


حكومەتی هەرێمی كوردستان خانەنشین كردنی ژمارەیەك فەرمانبەر ڕادەگیرێ وئەوەش بەهۆی ئەوەی كە ئەو فەرمانبەرانە بایۆمەتریان نەكردوە.


شوان بەرزنجی رۆژنامەنوس لەپەیجی تایبەتی حۆیدا بڵاویكردوەتەوە بە پێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان،كە دەستم كەوتووە خانەنشینكردنی هەندێك فەرمانبەر ڕادەگرێت، ئەگەرچی وادەی خانەنشینكردنیان هاتووە.


ئەو رۆژنامەنوسە ئاماژەی بەوەشداوە هۆكاری ئەو بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو كەسانە لە سلكی سەربازی بن، یان مەدەنی پێشووتر خۆیان لە سیستەمی تۆماری بایۆمەتری تۆمار نەكردووە و بەراییان لەو تۆماردا نییە.


جێگەی ئاماژەیە بەپیی یاسای خانە نشینی هەر فەرمانبەرێك كە لە كەرتی گشتی دامەزرابێت تەمەنی گەیشتە 60ساڵ ئەوا خانە نشین دەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ