سلێمانی ... بڕێكی زۆر ڕۆن لەناودەبرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی ... بڕێكی زۆر ڕۆن لەناودەبرێت

 

بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر رۆنی ئێرانیدا دەگرن و سەرۆكی لیژنەكانیش داوایەك ئاراستەی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات.

ئەمڕۆ سێ شەممە 15-9-2020، لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن و بەكارهێنان لەلایەن لیژنەی سێی قائیمقامیەتەوە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەست بەسەر (150) تەنەكە رۆنی (لادن)دا گیراوە كەلە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەكراوە.


وتیشی: هۆكاری دەستبەسەردا گرتنی رۆنەكە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كەبەرواری دروستكردن و بەسەرچونی بەپێی ستانداری عێراقی و جیهانی نیە، لەگەڵ ئەوەشدا، لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی نمونەی رۆنە ئێرانیەكەی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی كردوە بۆ پشكنین و وەڵامەكەی (بەپێی ستانداری عێراقی بەرهەم نەهێنراوە) دراوەتەوە.


رونیكردەوە: بەپێی رێنماییەكانی بازرگانی عێراق، پێویستە ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنیانەی لەبازاڕەكانی وڵات بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، پێوستە تەواوی زانیارییەكانی لەسەر پێكهاتە و بەرواری دروستكردن و بەرهەمهێنان و بەسەرچونی لە لێبڵێكدا لەسەر ئەو دەفرەی تێیدایە، خرابێتە رو‌، بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە رێگری لە فرۆشتنی دەكرێت.


راشیگەیاند: ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنیانەی كەبەپێی ستانداری عێراقی و جیهانی بەرهەم نەهێنراوە و لەبازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەسەر هاوڵایتاندا ساغدەكرێتەوە‌، بەشێوەی نایاسایی هاوردە كراوه و مەترسی لەسەر تەندروستی بەكارهێنەرانیشی دروستدەكات.


سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات، ئەو خواردەمەنیانەی كەبەرواری بەپێی ستانداری عێراقی و جیهانی نییە، مەكڕن و بەكاری مەهێنن، لەبەرئەوەی زانیاری لەسەر پێكهاتە و كاتی بەرهەمهێنان و بەسەرچونی دیارنیە، لەكاتی هەبونیشیدا لەرێی ژمارە مۆبایلی (07708677777) لیژنەكانی قائیمقامیەت ئاگادار بكەنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی رۆنەكە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ