له ڕاگه‌یه‌نراوێكیدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ ئەو شۆفێرانە ده‌خاته‌ڕوو، کە دەیانەوێت بەئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن.
لە ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئەوە خراوەتەڕوو، ئەو شۆفێرانەى دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلەکانی خۆیانەوە گەشت بکەن، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بکەن، بۆئەوەی تابلۆی پیتی ئینگلیزی و شێوەی ئەوروپی وەربگرن.
ئه‌م مه‌رجانه‌ش ره‌چاو بكه‌ن:
1/ده‌بیت سالیانه به‌ناوی ئه‌وكه‌سه بیت كه‌به‌نیازه گه‌شتی ده‌ره‌وه بكات یان بریكارنامه (وه‌كاله)ی بۆكرابیت.
2/سه‌ردانی گومرگی هه‌ولیر بكات به‌مه‌به‌ستی ده‌رهینانی پسوله‌ی چونه ده‌ره‌وه(دفتر خروجیه) .
3/سه‌ردانی هاتووچۆ بكات وداواكاریه‌ك پیشكه‌ش بكات كه‌تیایدا داوای ڕێگا پیدان بۆگۆڕینی تابلۆیه‌كه بكات وه‌پسوله‌ی چونه ده‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ل هاوپیچ بكات
4/دانی بری 55000دینار وه‌كو ڕسومات بۆ وه‌رگرتنی دوو پلیتی تازه تابلۆ به‌نوسین وژماره‌ی ئینگلیزی
5/ده‌بیت له‌پاش وه‌رگرتنی تابلۆیه‌كه وه‌جیهیشتنی تابلۆیه‌كۆنه‌كانی خۆی له‌هاتووچۆ له‌ماوه‌ی 72كاتژمیر هه‌ریمی كوردستان جێبهیلێت
6/له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆهه‌رێم ده‌بێت له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته سه‌ردانی هاتووچۆ بكات بۆدانه‌وه‌ی تابلۆیه‌كه وه وه‌رگرتنه‌وه‌ی تابلۆیه كۆنه‌كانی كه‌هه‌ردوو كاتی چونه ده‌ره‌وه‌و هاتنه‌وه‌شی له‌ڕێگای پاسپۆرته‌كه‌یه‌وه ده‌زانریت وه‌ده‌بیت هاوپیچی بكات له‌كاتی هاتنی بۆهاتووچۆ.
7/هه‌ر دواكه‌وتنیك له‌چونه ده‌ره‌وه له‌هه‌رێم یان گه‌ڕانه‌وه بۆهه‌رێم وه‌سه‌ردانی نه‌كردنی هاتووچۆ بۆته‌سلیم كردنه‌وه‌ی تابلۆیه‌كه له‌ماوه‌ی دیاریكراو سه‌رپێچیكار به‌بڕی (500000) پێنج سەد هەزاردینار سزا ده‌دریت وه‌بۆهه‌ر ڕۆژیك كه‌تێپه‌رێت و بڕی (50000)په‌نجا هه‌زاری تر ده‌چیته سه‌ر سزایه‌كه..