ژمارەیەك په‌رله‌مانتار ئاماده‌ نین واژۆ بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌ن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژمارەیەك په‌رله‌مانتار ئاماده‌ نین واژۆ بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌ن


دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی رەت كردەوە كە 23پەرلەمانتار واژویان بۆكۆكردبوویەوە لەئێستادا جارێكی دیكە پەرلەمانتاران دەستیان بەكۆكردنەوەی واژوو كردوە چوار په‌رله‌مانتاریش ئامادە‌ نین واژۆ بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌ن.


ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە سپێدەی رایگەیاند، بۆ بانگهێشتی جێگری سەرۆكی حكومەت كە پێویستی بە 19 واژۆیە، ئەوە تەواو بووە، بەڵام بۆ سەرۆكی حكومەت جارێ تەواو نەكراوە چونكە پێویستی بە 23 واژۆیە، لەبەر ئەوەی بەشێك لەو پەرلەمانتارانەی جاری پێشوو واژۆیان كرد ئەمجارە لە ژێر فشاردا ئامادە نین واژۆی بكەنەوە.

 

وتیشی، واژۆكان بۆ بانگهێشتی سەرۆكی حكومەتیش تەواو دەكرێت بەڵام لەمە گرنگتر ئەوەیە سەرۆكایەتی پەرلەمان بەرزی بكاتەوە بۆ حكومەت.

 

بەپێی زانیارییەكانی هەریەكە لە عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی پێشوی فراكسیۆنی گۆڕان، پەرلەمانتارانی یەكێتی " عەباس فەتاح - هاوڕێ مەلا ستار - سەركۆ ئازاد گەڵاڵی " كە جاری پێشوو واژۆیان كردبوو بەڵام ئەمجارە تاوەكو ئێستا ئامادەییان دەرنەبڕیوە واژۆی بكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ