بە فەرمانی كازمی شەش گەورە بەرپرسی عێراق دەستگیر دەكرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بە فەرمانی كازمی شەش گەورە بەرپرسی عێراق دەستگیر دەكرێن

 

 

بە فەرمانی راستەوخۆی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوێنێ‌ شەش گەورە بەرپرسی حكومەت دەستگیركراون ورەوانەی دادگا دەكرێن بەتۆمەتی گەندەڵی.

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی، دوێنێ‌ لە شاری بەغداو بە فەرمانی راستەوخۆی (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق، هێزەكانی دژە تیرۆر شەش گەورە بەرپرسی حكومتیان دەستگیركردووە بەتۆمەتی گەندەڵی و سەرجەمیان دەدرێنە دادگا.

ئەمەو یەكێك لەوانەی لەنێو دەستگیركراوەكاندایە (ئەحمەد ساعیدی) سەرۆكی پێشووی دەستەی خانەنشینی عێراقییە.

لە چەند رۆژی رابردوودا كازمی ژمارەیەك ناوی بۆ پۆستی نوێ‌ لە عێراق راگەیاند، لەوانە بریكاری دەزگای هەواڵگری و بەنكی ناوەندی و ئەمینداری گشتی شاری بەغداو چەند پۆستێكی تر.

 

 

هه‌واڵی گرنگ