تەندروستی بەغدا مەترسییەكی دیكەی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی بەغدا مەترسییەكی دیكەی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

 
تەندروستی رەسافەی بەغدا مەترسییەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و پێشبینی دەكات لە دوو مانگی داهاتوو دۆخەكە خراپتربێت.
عەبدولغەنی ئەلساعدی ، بەرێوەبەری تەندروستی رەسافە لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ئەلسەباح وتی : " دۆخی تەندروستی هێشتا جێگیر نییە ، پێشبینی دەكەین دۆخەكە لەوەی ئێستا لەماوەی دوو مانگی داهاتوو زۆرخراپتربێت".
دەشڵێت : " راستە لەئێستادا ژمارەی چاكبووان زۆرە و بەرەو زیاتر دەروات، بەڵام پێویستە پشكنینەكانمان زیاتر بكەین و رۆژانە لە كاتی بەیانیان و ئێواران پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامبدەین".
ئەوەیشی راگەیاند : " لەسەرمان پێویستە كارمەندی زیاتر رابهێنین و مەشقیان پێ بدەینەوە ، بەشێكی زۆرتری شوێنی كەرەنتین دابین بكەین، خۆشمان بۆ هەر دۆخێكی نەخوازراو ئامادەبكەین ،چونكە گۆرانی كەش و هەوا كاریگەری لەسەر دۆخی تەندروستی داهاتوو دەبێت".
 

 

هه‌واڵی گرنگ