پەرلەمانی ژاپۆن ئەمرۆ چوارشەممە بەشێوەیەكی فەرمی متمانەی بە (یوشیهیدی سوگا) بەخشی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێ دەستبەكاربوو.
چینزۆ ئابی ، سەرۆكوەزیرانی پێشووی ژاپۆن بەهۆی بارودۆخی تەندروستییەوە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند و شوێنی خۆی بۆ كەسێكی دیكە چۆڵكرد.
ئەمرۆ یوشیهیدی سوگا لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەبوو ، لەكۆی (462) دەنگ (314) دەنگی بەدەستهێنا و بە سەرۆكوەزیرانی نوێی ژاپۆن دەستنیشانكرا.
وێرای ئەوەی نوسینگەی سەرۆكی پێشووی حكومەتی ژاپۆن بڵاوی كردبوویەوە تەواوی وەزیرانی كابینەكەی ئابی دەستیان لەكاركێشاوەتەوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت یوشیهیدی سوگا پارێزگاری لە وەزیرەكان بكات و لەگەڵ ئەوان دەستبەكاربكات