دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (6)ی ئاساییی خولی پایزەی ئەمڕۆ چوارشەمە رێكەوتی 2020/9/16ی راگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد: خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنەی كاروباری كۆمەڵاَیەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ دەكرێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
بەرنامەی كار
بەپێی حوكمی ماددەی (5)و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم) لەماددەی (16)و بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لەماددەی (20)و ماددەكانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (6)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەكاتژمێر (2)ی پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 16/9/2020، بەمشێوەیە بێت:
یەكەم: خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنەی (كاروباری كۆمەڵاَیەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ)و خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پلانی (وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵاَیەتی) سەبارەت بەدۆخی چاكسازییەكان و چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەناو چاكسازییەكان بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (كۆڤید 19)، بەئامادەبوونی بەڕێز وەزیری (كاروكاروباری كۆمەڵاَیەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان)، بەپێی حوكـمی برگـەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.