ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: شارەوانی سلێمانی كاری لابردنی زیادەڕۆیی سپاردووە بە كەرتی تایبەت و ئەوەش نایاساییەو ڕاگیرا.
خەدیجە عبدالجبار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند: شارەوانی سلێمانی كاری لابردنی زیادەڕۆیی بۆ سەر موڵك و ماڵی دەوڵەتی سپاردووە بە كەرتی تایبەت و بەكۆمپانیای (چ) ، كە ئەمەش دژ دەوەستێتەوە لەگەڵ یاسای ژمارە ٣ ی ساڵی ٢٠١٨ ، كە لابردنی زیادەرۆیی بە ئەركی شارەوانی خۆی داناوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە پەیوەندیمان كرد بە بەشی یاسایی قائیمقامیەتی سلێمانی ، بەڕێزیان بەبێ ئەوەی فەرمانی لابردنی زیادەڕۆیی لای ئەوانەوە دەرچووبێت ، دەركیان بەم پێشێلكاریە یاسایە كردووەو كاریان لەسەر كردووە ، دواتر ، بەنووسراوی ژمارە ( ٧٧٢/٦ ) لە ٢٠٢٠/٩/٧ داواكاری گشتی ، شارەوانی سلێمانی ئاگاداركردووەتەوە كە ئەو كارە ئەركی شارەوانیە و نابێ لەرێگەی كەرتی تایبەتەوە جێ بەجێ بكرێت ،بۆیە پێویستە ئەو بەشە لەگرێبەستەكەیان كەنایاساییە هەڵوەشێننەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەپرسێت ئایا چۆن دەبێت بەڕێوەبەرایەتی یاسایی لەشارەوانی ناوبراو دەرك بەم پێشێلكاریە یاساییانە نەكات!.