بریارەكانی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی خوێندنی ئەمساڵەوە كارەساتی پەروەردەیی لێدەكەوێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بریارەكانی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی خوێندنی ئەمساڵەوە كارەساتی پەروەردەیی لێدەكەوێتەوە

پسپۆرانی بواری پەروەردە و خوێندنی بالا سۆران هۆشداری دەدەن لەبارەی سیستەمی ئاوێتەو كۆكن لەسەر ئەوەی بریاری هەردوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا بریاری بەپەلەو بێ بنەمای زانستیین و ئەگەر ئەو بریارە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەوا كارەساتی پەروەردەیی لێدەكەوێتەوە.
 
یەكێك لەپسپۆران دەڵێت : هاوكێشەی پەروەردە بەبێ قوتابی و مامۆستا پێكەوە لەناو شوێنێكدا كۆنەكرێنەوە، هاوكێشەكە لاسەنگ دەبێت وە هەر هاوكێشەیەكی كیمیایی پێویستی بە هاوسەنگكردنە هاوسەنگكردنیشی گەرانەوەیە بۆ ناوەندەكانی خوێندن .
 
پسپۆرانی خوێندنی باڵاو بواری پەروەردە پێیان وایە سیستەمی خوێندن لە هەرێمیی كوردستان لە دۆخ و ئاستێكی زۆر خراپدایە و كاتی دەستكاریكردنی ریشەیی هاتووە، چونكە لەو سیستەمە كۆنە قوتابی نەبۆتە چەقی زانست و زانیاری .
 
ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەردوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵای هەرێمیی كوردستان بریاریانداوە بۆ سالی نوێی خوێندن 2020-2021 خوێندن بەشێوەی ئەلیكترۆنی و ئاوێتە بەرێوەبچێت بەلام ئەم بریارە نیگەرانی خەلك و پسپۆرانی بواری پەروەردەو خوێندنی باڵای لێكەوتۆتەوە و پێیان وایە ئەگەر ئەو بریارە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەوا كارەساتی پەروەردەیی لێدەكەوێتەوە.
 

 

هه‌واڵی گرنگ