د. زانا زرار: ئەو كەسانەی دەترسن، زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە كۆرۆنا هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د. زانا زرار: ئەو كەسانەی دەترسن، زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە كۆرۆنا هەیە


بەرپرسی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی شاژنە ئیلیسابیز لە بێرمنگهام لە وڵاتی بەریتانیا هۆشداری توند دەداتە هاوڵاتیان و ڕایدەگەیەنێت: هاوڵاتیان نابێت بترسن لە توشبوونیان لە ڤایرۆسی كۆرۆناو پێویستە ئەو ڕێگایانە بگرنەبەر كە بەرگری جەستەیان بەهێز دەكات.

 

لەسەر پرسی ڕێگەكانی خۆپارێزی لە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، د. زانا زرار بەرپرسی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی شاژنە ئیلیسابیز لە بێرمنگهام لە وڵاتی بەریتانیا بە كوردیوی ڕاگەیاند: پێویستە هاوڵاتیان ئەوە بزانن نابێت بە هیچ جۆرێك بترسن، چونكە تاك كە ترساو شڵەژا و تووشی دڵەڕاوكێ بوو، ئەوا بەرگری جەستەی دادەبەزێت و ئەگەری زیاتری هەیە ڤایرۆسەكە بگرێت و ئەگەر توشیش ببێت ئەوا بە قورسی توش دەبیت، بۆیە یەكەم شت و ئاخر شت ئەوەیە كە هاوڵاتیان نەترسن.

 

هەروەها ووتیشی: وەك پێشتر وتومانە، جارێكی دیكە تەئكید دەكەینەوە كە پێویستە هاوڵاتیان تا دەتوانن لە مال نەچنەدەرەوەو تاوەكو كارێكی گرنگیان نەبێت با هەوڵ بدەن لە ماڵ بمێننەوەو نەڕۆنە شوێنە قەرەباڵغەكان و لەگەڵ چونەدەروە پێویستە دەمامك ببەسترێت، بەڵام كاتێك بە تەنهایت لەدەرەوە پێویست ناكات دەمامك ببەسرێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان جەخت لەوە بكەنەوە بۆ ماوەیەك تەوقەكردن و لەباوەشگرتن و سەردانیكردن رابگرن تاوەكو بەدووربن لەتوشبوونیان بە ڤایرۆسەكە.

 

د. زانا زرار ووتیشی: لەگەڵ بەكارهێنانی دەستكێش نیم، بەڵام لەگەڵ دەستشۆردن و بەكارهێنانی پاككەروەكانم كە زۆر گرنگ و پێویستە تاك فێرببێت بەردەوام گرنگی بە پاك و خاوێنی خۆی بدات و بەتایبەتتر لە پێشخواردن دەستەكانی جوان بشوات.

 

ئەو پزیشكە ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكات و ڕایدەگەیەنێت: بۆ بەهێزی بەرگری جەستە پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ كەمكرنەوەی كاروبۆهیترات و بەردەوام وەرزشكردن و خۆدانە بەرخۆر و خواردنی میوە و سەوزوەكان و تێر خەوی و دوركەوتنەوە لە خواردنەوە غازیەكان و شیرینی.

 

 

هه‌واڵی گرنگ