كوردی‌و
ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه زانیاری نوێ له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی شاره‌كه‌وه ئاشكرا ده‌كات و هۆشداریش له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبووانی كۆرۆنا ده‌دات.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 16-9-2020 دكتۆر ئاراس حه‌مه‌سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فای تایبه‌ت به توشبووانی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به ماڵپه‌ری (كوردی‌و)ی راگه‌یاند،"رێژه‌ی نه‌خۆش به‌پێی ئاماره‌كان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و رۆژانه نه‌خۆشی نوێ ده‌خه‌وێندرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،" نه‌خۆشخانه‌ی دووه‌م كه بریتییه له نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی له ئێستادا بۆ توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارده‌هێندرێت و له دوێنێوه 12 نه‌خۆش داخیلی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كراون و باری ته‌ندروستییان جێگیره".
له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا له ژێر چاودێریدان رایگه‌یاند،" 33 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا هه‌ن، چوار له‌و نه‌خۆشانه له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، هه‌روه‌ها له 24 كاتژمێری رابردوودا حاڵه‌تێكی نوێی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراوه".
له‌باره‌ی پلانی داهاتوویانه‌وه ئه‌وه‌ی خسته‌روو،"پلانمان ئه‌وه‌یه رێژه‌ی بێده‌كان زیاد بكه‌ین ئه‌گه‌ر ئاماره‌كه هه‌ر له به‌رزبوونه‌وه بوو".
به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا هۆشداریش ده‌دات،"ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه له‌وه زیاتره كه بڵاوده‌كرێته‌وه، چونكه هه‌م توانای پشكنینمان كه‌مه هه‌م رێژه‌ی پشكنینه‌كانمان كه‌مه و تا ئێستا ئه‌و كێشه‌یه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌بووه".
ده‌شڵێت،"ئه‌و ئامێره‌ی كه پشكنینی پێ ده‌كرێت پێویستی به چه‌ند ئامێرێكی دیكه هه‌یه بۆ خێراكردنی پشكنینه‌كان كه تا ئێستا له هه‌ڵه‌بجه نییه،وه پێویستی به كارمه‌ندی زیاتری تاقیگه ئه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی زیاتر بكرێت".
وتیشی،" له ئێستادا به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی داخل ده‌كرێن له رێگه‌ی سیتی سكانه‌وه پشكنینیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت".
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 283 توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 186 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 23 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.