ڕەخنەی توند لەچۆنیەتی كۆبونەوەی حكومەتی هەرێم دەگیرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕەخنەی توند لەچۆنیەتی كۆبونەوەی حكومەتی هەرێم دەگیرێت


ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕەخنە لە چۆنیەتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی وەزیران كە 20 كەسن داوا لە فەرمانبەرانی هەرێم دەكەن دەوام بكەن خۆیشیان لە پشت كۆمپوتەرەوە كۆدەبنەوە.

 

كاوە عەبدولقادر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەیان هەیە، پەرلەمان بە111 ئەندامی لەهۆڵی پەرلەمان كۆدەبنەوە كەچی ئەنجومەنی وەزیران بە ٢٠ئەندامی بەئۆنلاین لەپشتی كۆمپیوتەرەكانیان لەماڵەوەكۆ دەبێتەوە،.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەنجومەنی وەزیران لەپشتی كۆمپیوتەرەكانیان كۆدەبنەوە كەچی بەفەرمانبەرانیش دەڵێن دەبێت ئێوە لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی تا كاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆ دەوام بكەن و هێشتا موچەی مانگی نیسانیشی پێنەداون ئەوا بەرەوكۆتای مانگی ئەیلول دەچین.

 

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد: هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن كەئەم حكومەتە ئۆنلاینە لەدۆڵێكدایەو هاوڵاتیانیش لەدۆڵێكی تر، ئەمەحكومەتێكی شكستخواردوەو دورە لە ڕەنگدانەوەی واقیعی كۆمەڵگاكەمان و بەهیچ شێوەیەك هەڵگری خەمەكانی خەڵك نیە.

 

هه‌واڵی گرنگ