وەزارەتی تەندروستیی ئاماری نوێی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 754 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 16-9-2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج هه‌زار و 920 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام 754 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون و 26 کەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها 495 کەسیش چاکبوونەتەوە.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 38 هەزار و 661 کەس له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 24 هەزار و 522 کەس چاکبوونەتەوە و هه‌زار و 417 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.