ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاشكرا ده‌كرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاشكرا ده‌كرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی کۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا تیشک خرایە سەر سەردانی (مسته‌فا كازمی) سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و باس لەوەکرا: ئەم سەردانە بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەبینین لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.

پاشان له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌: ھەریەکه‌ لە وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان و سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، پوختەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵیان بۆ ساڵی 2020 خستەڕوو، کە لە ڕۆژی 14 ی 9 ی 2020 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند کراو رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا، تیشکیان خستە سەر ئەو ماددە و بڕگانەی پڕۆژەکە کە پەیوەندییان بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە.

هاوكات گفتوگۆ دەربارەی بنەماکانی ستراتیجی گشتی بودجەی فیدراڵیی عێراق کرا بۆ ساڵەکانی 2021 تا 2023 کە لیژنەیەکی باڵای بۆ پێکهێنراوە و هەرێمی کوردستانیش تیایدا بەشدارە، لەم تەوەرەشدا وەزیری پلاندانان رونکردنەوەی پێویستی پێشکەش کرد وئەنجومەنی وەزیرانیش وەزارەتەکانی راسپارد، تا ھەرێمی کوردستان بەشدارییەکی کاریگەری هەبێ لە داڕشتنی ستراتیجیەتی بودجەی فیدڕاڵی.

 

هه‌واڵی گرنگ