كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مستەفا رازاو كە ماوەی 50 ساڵە پێشانگای فرۆشتن و چاككردنەوەی كاتژمێری هەبوو لەشەقامی مەولەوی بەڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ چهوار شهممه 16 ی ئهیلولی 2020 مستەفا رازاو كەسایەتی ناسراوی شاری سلێمانی بەهۆی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیلهدهستدا، ناوبراو باوكی هونەرمەندی ناسراوی بواری سینەما د.دڵشاد مستەفا بوو، سەرۆكی بەشی سینەما لەزانكۆی سلێمانی و هەر ئەمڕۆش له سلێمانی بەخاك سپێردرا.
جێی ئاماژهیه هەفتەی رابردووش رەفیقی وێنەگر كە یەكێكی دیكە بوو لەكەسایەتییەكانی شاری سلێمانی و بە "ئەرشیفی وێنەكان"ی سلێمانی ناسرابوو كۆچی دوایی كرد.