لە دوای ئەوەی خێزانێكی خەڵكی شاری سلێمانی لەبەغدا كوژران، بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەكانیان بگەڕێندرێتەوە هەرێمی كوردستان و لە شاری سلێمانی بەخاك دەسپێردرێن.
پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: لە گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی گۆڕ بۆ ئەندامانی ئەو خێزانە ئامادەكراوە كە لە بەغدا كوژران.
هەوەرها ووتیشی: بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ تەرمی ئەندامانی ئەو خێزانە دەگاتەوە سلێمانی و بەخاك دەسپێردرێن.
جێگەی باسە شەوی چوار سێ شەممە لەسەر چوار شەممە، خێزانێكی سێ ئەندامی كورد لە بەغدا كوژران و دواتر بكوژی ڕوداوەكە لە هەولێر دەستگیركرا.