دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار مانگ بەسەر داخستنیاندا به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەمڕۆ جارێكی دیكە دەرگای مزگه‌وته‌كانی كه‌ركوك بەڕوی نوێژخوێناندا كرانەوە.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 20 ی ئه‌یلولی 2020 به‌ڕێو‌به‌رایه‌تیی وه‌قفی سونی كه‌ركوك لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "له‌ئه‌مڕۆوه مزگه‌وته‌كانی سه‌ربه وه‌قفه‌كه ده‌كرێنه‌وه، هەروەها له مزگه‌وته‌كاندا، ڕێوشوێنه‌كانی خۆپاراستن له توشبوون به كۆرۆنا ڕه‌چاو ده‌كرێن".
له‌و باره‌یه‌وه م.عبدالستار شوانی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی ئیسكان له گه‌ڕه‌كی ئیسكانی شاری كه‌ركوك به مالپه‌ڕی كوردیوی ڕاگه‌یاند،"به‌بڕیاری لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ ده‌رگای مزگه‌وته‌كان بۆ نوێژی به‌كۆمه‌ل به‌ڕوی نوێژخوێناندا كرایه‌وه به مه‌رجی جێبه‌جێكردنی ڕێكاره ته‌ندروستیه‌كان و مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، پێویسته نوێژخوێنان له‌كاتی هاتنیان بۆ مزگه‌وت ده‌مامكیان لابێت و به‌رماڵی تایبه‌ت به‌خۆیان بهێنن بۆ مزگه‌وت هه‌روه‌ها وتیشی له‌و مزگه‌وته‌ی ئێمه‌و و چه‌ندین مزگه‌وتی دیكه‌ی شاری كه‌ركوك ده‌مامك له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه بۆ نوێژخوێنان دابینكراوه.
ئه‌و مامۆستا ئاینییه باسی له‌وه‌ش كرد،پێنج ده‌قه پێش بانگ ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌كرێنه‌وه و دوای نوێژییش به پێنج ده‌قه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان داده‌خرێن،هه‌روه‌ها پاككردنه‌وه‌ی مزگه‌وت دوای نوێژه به‌كۆمه‌ڵه‌كان.
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی وتاری هه‌ینی م.عبدالستار بۆ كوردی‌و دواو وتی ،"تا ئێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی وتاری هه‌ینی و نوێژی به‌كۆمه‌ڵ، مزگه‌وته‌كان به داخراوی ده‌مینێنه‌وه‌و وتاری هه‌ینی ئانجامنادرێت ".
كردنەوەی مزگەوتەكانی كەركوك لەكاتێكدایە، كە لە 16ی ئایاری ئەمساڵەوە بەهۆی ڕیگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری پەتای كۆرۆنا سەرجەمیان داخرابوون.