نووسینگەی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك ڕایدەگەیەنێت: دكتۆر نەجمەدین تەندروستی تێكچوەو بەهۆیەوە كەوتە نەخۆشخانە و لە لەژێر چاودێری تیمی پزیشكیدایە.
نووسینگەی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: بەداخەوە چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا، دكتۆر نەجمەدین كەریم وەك هەر هاوڵاتی و ئاسایی، تووشی جەڵتەی مێشك هات و بەهۆیەوە كەوتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری تیمی پزیشكیدایە.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە تەنها نووسینگەی دكتۆر نەجمەدین كەریم رێگەپێردراوە بە بڵاوكردنەوەی زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستیان.