نەوت دابەزی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەوت دابەزی

نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزی و  لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 39 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 39 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 37 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمەش لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ چوارشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە40 دۆلار و 48سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 38 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ ئەم كاتە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەی زیاتر لە دۆلارێك بەهای خۆیان لەدەستداوە ئەوەش بۆ ماوەی شەش رۆژی لەسەر یەكە رۆژانە بەهاكەی لەدەست دەدات، بەڵام دوێنێ بە شێوەیەكی كاتی دوو دۆلار لە نرخەكەی دابەزی و دواتریش سەركەوتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ