لێژنەی دارایی چۆنیەتی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لێژنەی دارایی چۆنیەتی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت دەست بە قەرز وەرگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی ناوخۆیی ده‌كرێتەوە بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە مووچەی فەرمانبەران دابین بكرێت .

لەمبارەیەوە جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كوتلەی یەكگرتوو لە لێدوانێكدا بۆ كوردیو رایگەیاند: لیژنەكەیان لەگەڵ تیمێكی وەزارەتی دارایی كۆبوونەتەوە، بۆ ئەوەی نوێترین زانیارییەكان دەربارەی قەرز وەرگرتن و ئەو بڕە پارەیە بزانن كە وەك قەرز داواكراوە.

ناوبراو وتیشی: دوای ئەوەی گۆڕانكاری لە داواكارییەكە دەكرێ، دەستبەجێ بڕیار لەسەر ئەو یاسایە دەدرێت، كە تایبەتە بە قەرز وەرگرتن، بەڵام لە شێوەی قەرزی ناوخۆیی دەبێت، چونكە عێراق توانای وەرگرتنی قەرزی دەرەكی نییە، بەو پێیەی كە قەرزێكی زۆری دەرەكی لەسەر كەڵەكەبووە، بۆیە ناچاری وەرگرتنی قەرز ناوخۆییه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ