ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت بەداخەوە دەسەڵاتدارانی شكستخواردووی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە ئەوەندەی لە خەمی بازرگانی و كورسیەكانیاندان لە خەمی كێشەكانی پەروەدە و داواڕەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەراندا نین.
لەڕاگەیەنراوەكەدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ئاماژەی بەوەشداوە" لە ئێستاشدا لە ژێر فشاری حیزبەكانیاندا و لە پێناوی كورسیەكانیان دەیانەوێ بە زۆڕەملی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكەنەوە و ئێمە ئەم هەوڵە بە هەوڵێكی نەزۆك دەزانین و پێمان وایە بایكۆت پرۆسەیەكی خۆرسكی مامۆستایانە و گیرفانی بەتاڵیان و ستەمكاری دەسەڵات پێی كردوون و لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان لە بەیانێكی فەرمیدا بڕیاری لێداوە ."
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازییەوە
مامۆستایانی سەربەرز
دایك و باوكی خوێندكاران
فەرمانبەر و كاسبكاران
هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان
بەداخەوە دەسەڵاتدارانی شكستخواردووی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە ئەوەندەی لە خەمی بازرگانی و كورسیەكانیاندان لە خەمی كێشەكانی پەروەدە و داواڕەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەراندا نین ، بۆیە زۆربەی بڕیار و لێدوانەكانیان بە زیانی پرۆسەی پەروەردە و هاوڵاتیان تەواو دەبێت .
لە ئێستاشدا لە ژێر فشاری حیزبەكانیاندا و له پێناوی كورسیەكانیان دەیانەوێ به زۆڕەملی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكەنەوە .
ئێمە ئەم هەوڵە بە هەوڵێكی نەزۆك دەزانین و پێمان وایە
بایكۆت پرۆسەیەكی خۆرسكی مامۆستایانە و گیرفانی بەتاڵیان و ستەمكاری دەسەڵات پێی كردوون و لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان لە بەیانێكی فەرمیدا بڕیاری لێداوە .
ئێمە لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی وەكو هەمیشە پشتیوانی ئەم هەڵویستەی مامۆستایان دەكەین و بە بەرپرسانی پەروەردە و حكومەت دەڵێن
مامۆستایان بە بڕیاری ئێوە بایكۆتیان نەكردووە تا به بڕیاری ئێوە بیشكێنن .
له كۆتاییدا ڕایدەگەیەنین
ئێمە چاوەڕوانی هەڵوێستی نوێی لایەنە پەیوەندیدارەكانی پەروەردە و حكومەت دەكەین كە بڕیارە ڕوژی یەكشەممە 1/11/2020 ڕایبگەیەنین
ئەو بڕیارە ئەگەر لە بەرژەوەندی پرۆسەی پەروەردەدا نەبێت و داواكاری مامۆستایان و قوتابیان لەبەر چاو نەگیرێت ئێمە بێ دەنگ نابین و هەڵوێستی توندمان دەبێت وناڕەزایەتی و چالاكیەكانمان دەست پێ دەكەینەوە
.
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی
29 تشرینی یەكەمی 2020