ئەندمێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت پشتیوانیەكەی فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی و گۆڕان بۆ كونسوڵگەری فەرەنسا ئەوپەری بێڕێزی بوو بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان.
خدیجە عبدالجبار، ئەندمی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدووانێكی تایبەتدا بە كوردیوی ڕاگەیاند"ئەو سەردان و پشتیوانیەی فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی و گۆڕان بۆ كونسوڵگەری فەرەنسا لە هەرێم ، نەك هەر هەڵەیەكی گەورە بوو بەڵكو ئەوپەری بێڕێزی بوو بەرامبەر بە خواست و ناسنامەی موسڵمانێتی خەڵكی كوردستان و زۆرینەی دەنگدەرانی خۆشیان "
دوێنێ چوارشەممە بەسەرۆكایەتی هێمن هەورامی جێگر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی و گۆڕان سەردانی كۆنسوڵخانەی فەرەنسایان لەشاری هەولێركردولەوتەیەكیشدا هێمن هەورامی ڕایگەیاند پشتیوانی لە هەڵوێستەكانی فەرەسنا دەكەین
جێگەی ئاماژەیە پێشتر لەسەر هەڵوێستەكانی سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا لەسەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و هێرشەكانی بۆ سەر مسوڵمانان، فراكسیۆنەكانی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی سەردانی كونسوڵخانەی فەڕەنسایان لە هەولێر كردو پەیامێكی نیگەرانیان گەیاندە ئەو وڵاتە.