کەشناسێکى دیارى عێراقى ڕایدهگهیهنێت، لەسەرەتاى مانگى داهاتودا دابارین دەستپێدەکات و بۆ ماوەیەکیش بەردەوام دەبێت.
ئهمڕۆ پێنج شهممه 29 ی تشرینی یهكهمی 2020 واسیق سەلامى کەشناسى دیاری عێراقى لە هەژمارى تایبهتی خۆى لە تۆری كۆمهلایهتی فەیسبوک كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه ڕایگەیاند ، پێشبینیەکان مژدەبەخشن کە لەسەرەتاى مانگى داهاتوودا دابارین دەستپێدەکات و بارانبارینەکەش بۆ ماوەیەک بەردەوامى دەبێت.
واسیق سەلامى باسی لهوهش کردووە، بەگوێرەى پێشبینى دەزگا تایبەتمەندەکانى ئەمەریکا، باس لە هاتنى دوو ناوچەى پەستان نزم کراوە کە یەکەمیان لەیەکى مانگى تشرینى دووەمى داهاتووەوە دەستپێدەکات و دووەمیشیان ڕاستەوخۆ لە 7ى هەمان مانگدا دەستپێدەکات.
ئهو كهشناسهی عێراق ئاماژهی بهوهش كردوه، پێشبینەکانى دەزگاى کەشناسى ئەمەریکا دڵخۆشکەرن کە بۆ ماوەى 35 ڕۆژ لەمانگى داهاتووەوە بۆ سەر ناوچەکانى وڵاتى شام و عێراق و باکوورى نیچمە دوورگەى عەرەبى ، کەشى زستانەیى بەردەوامى دەبێت.
ههروهها ئەوەشى خستووەتە ڕوو، بەپێى پێشبنیەکانى دەزگاى کەشناسى ئەوروپاش داکشان و نەمانى ناوچەى پاڵەپەستۆى بەرزى خولگەیى ڕوودەدات کە کاریگەرى ڕاستەوخۆى بۆ ناوچەکانى پەستان نزم هەیە بەسەر کەشوهەواى عێراقەوە و چاوەڕوانى ئەوەشى لێ دەکرێت بۆ ماوەى 7 ڕۆژ دابارین بەردەوام بێت.
ناوبراو دەشڵێت، بەپێى پیشبینەکانى دەزگاى کەنەدى دابارینێکى بەخوڕ لەزۆربەى ناوچەکانى عێراق لەقۆناغى دووەمى شەپۆلەکەدا دەستپێدەکات.