به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار زیاتر دابه‌زی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار زیاتر دابه‌زی

بەهای لیرەی تورکی لە بۆرسەدا بەشێوەیەکی بەرچاو لە دابەزین بەردەوامە و 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 830 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29 ى تشرینى یەکەمى، 2020، لە بۆرسەی تورکیادا دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر بە 5.8 لیرەیە، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر 7.9 لیرە بووە بووە و ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی تورکیادا بەرامبەر 830 لیرە مامەڵەی پێوە کرا.

جێی ئاماژه‌یه‌ چاودێران بەشێکی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی دەگەڕێنەوە بۆ لاوازبونی متمانەی هاوڵاتیانی تورکیا بە دراوی وڵاتەکەیان، هەروەها، ناجێگری دۆخی سیاسی و ئابوری وڵاتەکە و گرژییەکانی تورکیا لە پەیوەندییەکانی دەرەوەیدا بە تایبەت لە دەریای ناوەڕاست و دەستوەردانی لە کێشەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کاریگەریان لەسەر دابەزینی بەهای لیرە هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ