په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌ به‌غدا: ئيستيحقاقى خۆمان وەرگرت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌ به‌غدا: ئيستيحقاقى خۆمان وەرگرت

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وەكو نەتەوەى كورد ئيستيحقاقى نەتەوەيى خۆمان وەرگرت، بەھەمان شێوەش ھەريەكە لەنەتەوەى عەرەب و توركمان ئيستيحقاقى نەتەوەيى خۆيان بەركەوت.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 29 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 رێبوار ته‌ها په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ به‌غدا له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی  خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی، لەدواى ماوەيەكى زۆر و ئەنجامدانى ژمارەيەك كۆبوونەوەى چڕوپڕ لەبارەى دابەشكردنى بازنەكانى كەركوك لەياساى ھەڵبژاردنەكان، كاتژمێر دوو نيوى شەو لەپەرلەمان بەدەنگدان ئەو پرسەمان يەكلاكردەوە بەجۆرێك وەكو نەتەوەى كورد ئيستيحقاقى نەتەوەيى خۆمان وەرگرت.

رێبوار ته‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، ھەريەكە لەنەتەوەى عەرەب و توركمان ئيستيحقاقى نەتەوەيى خۆيان بەركەوت لە دابەشكردنى كورسيەكان بەسەر بازنەكانى ھەڵبژاردندا.

كه‌ركوك له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا 12 كورسی ده‌بێت و به‌سه‌ر 3 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا دابه‌شكراوه‌، 3 كورسی بۆ كۆتای ژنان دیاریكراون.

 

هه‌واڵی گرنگ