بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایدهگهیهنێت، سێ ئەندامی خێزانێک لە ماوەی کەمتر لە ھەفتەیەکدا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا کە دووەم حاڵەتە لە شاری سلێمانی رووبدات.
ئهمڕۆ پێنج شهممه 29 ی تشرینی یهكهمی 2020 یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، دوو کچ و دایکێک دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوەی لە نەخۆشخانە لە ماوەی شەش رۆژدا ھەر سێکیان گیانیان لەدەستدا.
وتەبێژی تەندروستی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتا دایکیان توشی کۆرۆنا بووە و پاشان دوو کچەکەی توشبوون و ھەرسێکیان بەھۆی ناجێگیری تەندروستیان لە ماوەی شەش رۆژدا گیانیان لەدەستداوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا لە یەکەم حاڵەتی لەو شێوەیە لە پارێزگای سلێمانی سێ ئەندامی خێزانێک دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.