عەمیدی مافپەروەر (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بەترافیك ئێف ئێمی راگەیاند، لەسبەینێوە سزای نەبەستنی ماسك لەلایەن شوفێرانی سەرپێچیكارەوە بەشێوەی (پی دی ئای) جێبەجێدەكرێت، كە بڕەكەی (50) هەزار دینارە.