لە دوو شوێنەوە داعش هێرش دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە دوو شوێنەوە داعش هێرش دەكات

 

 

گروپە چەكدارەكانی داعش لەدوو شوێنەوە پەلاماری چەكدارەكانی حەشدی شەعبی و هێزی مغاویری سوپای عێراق دەدەن.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی رایگەیاندووە، لەگوندی قایە لەسنوری قەزای خانەقین چەكدارانی داعش پەلاماری هێزەكانی پۆلیس و حەشدی شەعبیان داوە.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، سێ چەكداری حەشدی شەعبی برینداربوون و پۆلیسێك كوژراوەو بۆ ماوەی دوو كاتژمێر شەڕ بەردەوام بووە.

هەروەها لە بەرزاییەكانی مەنجەل لەسنوری قەزای خانەقین، ژمارەیەك چەكداری داعش پەلاماری هێزەكانی لیوای مغاویری سوپای عێراقیانداوەو شەڕ تاكو بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوامە بووەو زیانەكانی پێكدادانەكان نەزاندراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ