وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریداوە لە هەفتەیەكدا دوو ڕۆژ وانە لەناو پۆلەكاندا بخوێنرێت دەسەڵاتی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنیش دەدرێتە وەزارەتی تەندروستی.
(قوسەی یاسری) سەرۆكی لێژنەی پەروەردە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لێژنەكەیان و وەزارەتی پەروەردەی عێراق كۆبوونەتەوەو بڕیاردراوە، بۆ ئەمساڵی خوێندن تەنها دوو ڕۆژ لە هەفتەیەكدا، دەرگای خوێندنگاكان بكرێنەوە.
هاوكات پڕۆگرامەكانی خوێندن دەكرێن بە دوو بەش و بەشێكی لە نێو قوتابخانەكان دەخوێنرێت و بەشەكەی تری بە شێوەی ئۆنڵاین دەوترێتەوە.
ڕاشیگەیاند، دەسەڵاتی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دراوەتە وەزارەتی تەندروستی، كە بە پێی دواین پێشهاتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیار لە كاتی دەستپێكردنی خوێندن بدات.