شەوی رابردوو لەگەڕەكێكی شاری كەركوك و بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە پیاوێك هاوسەرەكەی خۆی دەكوژێت و دواتر كەس و كاری كوژراوەكە بكوژەكە دەكوژن.
پۆلیسی كەركوك بڵاویكردۆتەوە، لە گەڕەكی دۆمیزی شــاری كەركوك بە هۆی كێشەی خێزانیەوە پیـاوێكی سوری بە فیشەك هاوژینەكەی خۆی كوشتووە، دواتر كەس و كـــاری ئافرەتە كوژراوەكە بە جەقۆ هێرشیــــان كردۆتە سەر پیاوەكەو برینداریــــــان كردووە، لەبەر سەختی برینەكەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەو دواتریش گیانی لەدەستداوە.