ستافێكی پزیشكان، بەبۆنەی مەولود (12) نەشتەرگەری بەخۆڕایی ئەنجام دەدەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ستافێكی پزیشكان، بەبۆنەی مەولود (12) نەشتەرگەری بەخۆڕایی ئەنجام دەدەن

 

 

ستافێكی پزیشكانی میهرەبانی لەشاری هەولێر بەبۆنەی رۆژی لەدایك بوونی پێغەمبەری سەردارمان (صلی الله علیه وسلم)، ژمارەیەك نەشتەرگەری بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دا.

(د. دلێر شینە) پزیشكی نەشتەرگەرو خاوەنی بیرۆكەی نەخۆشخانەی میهرەبانی بڵاویكردۆتەوە، كە ئەوان دوێنێ‌ بەبۆنەی رۆژی مەولودی پێغەمبەرمان (صلی الله علیه وسلم) (12) نەشتەرگەریان بۆ ژمارەیەك نەخۆش ئەنجامداوە.

هەر بە بۆنەی مانگی مەولودی خۆشەویست ستافی بۆردی پزیشكی میهرەبانی

لە 12ی ربیع الاول

سوپاس بۆ خوا كە (12) نەشتەرگەرییان كرد لەنەخۆشخانەی بەلسەم

سوپاس بۆ هەموو هاوكارانیان (ئیدارەو ژمێریارو پێشوازی نەخۆشخانە، كارمەندو دكتۆری رەدهەو ستاف و یاریدەدەرو دكتۆری موخەدیری بەلسەم).

لە12 ربیع الاول بەبۆنەی مەولودی خۆشەویستمان سێیانیان پارەی نەخۆشخانەشیان بۆدرا، سێیانیان بەپارەیەكی رەمزی وەك هاوكاری بۆیان كرا

شەشیان بە خێرخوازی بۆیان كرا (تەنها پارەیەكی ڕەمزیاندا بەنەخۆشخانە)

نەشتەرگەرییەكان

شەش نەخۆش ..... نەخۆش بەردی زراو بوو

سێ نەخۆش ......... فتق بوو

یەك نەخۆش ....... گرێی مەمك

یەك نەخۆش .... نسوری كۆم

یەك نەخۆش ..... ناسوری مووی كلێنجە

لەبۆردی پزیشكی میهرەبانی هەموو هەفتەیەك ڕۆژی سێشەممان نەشتەرگەری خێری هەیە 

 

هه‌واڵی گرنگ