شەوی ڕابردوو ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا و دواتر کەسوکاری ژنەکەش، له‌هه‌مان شوێن پیاوەكه‌یان کوشتەوە.
په‌یامنێری كوردی‌و رایگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو لە یەکێک لەگەڕەکەکانی شاری کەرکوک ئافره‌تێك لەگەڵ هاوسەرەکەیدا دەبێتە دەمەقاڵێیان و بەهۆیەوە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە دەکوژرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه دوای ئەوەی ژنەکە گیانله‌ده‌ست ده‌دات کەسوکاره‌كه‌ی ده‌چنه سەر ماڵی پیاوەکە و هەر لەشوێنی ڕووداوەکە بەچەقۆ پیاوەکە دەکوژنەوە.