دوو بوومەلەرزە توركیا دەهەژێنن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوو بوومەلەرزە توركیا دەهەژێنن

 

 

وەزارەتی تەندروستی توركیا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە كەناراوەكانی رۆژئاوای وڵاتەكەی ڕوویدا، چوار كەس گیانیان لەدەستداو (120) كەسی دیكەش برینداربوون، دوای ئەوە جارێكی تر بوومەلەرزەیەكی تر روویداوە.

دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی كارەسات و فریاكەوتنی توركیا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆ هەینی لە قوڵایی (5.16) كیلۆمەتر لە دەریای ئیجە ڕوویداوەو گوڕەكەی (6.6) پلە بە پێوەری ڕێختە‌ر بووە، دوای ئەوە جارێكی تر بوومەلەرزە بە پلەی (5.1) پلە بەپێوەری ڕێختەر لەدەریای ئیجەی داوە.

سەرەڕای داڕوخانی دەیان باڵەخانەو خانووی هاوڵاتیان، چوار كەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە (120) كەسی دیكەش برینداربوون. 

وەزارەتی تەندروستی توركیا لەبارەی زەرەرو زیانەكانی بوومەلەرزەكەوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو بەگوێرەی بەیاننامەكەش، سەرەڕای داڕووخانی دەیان باڵەخانەو خانووی هاوڵاتیان، چوار كەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە (120) كەسی دیكەش برینداربوونە، تیمەكانی فریاگوزاریش بەردەوامن لەگەڕان بەدوای ئەو كەسانەی كەوتوونەتە ژێر باڵەخانە داڕووخاوەكانەوە.

شایانی باسە بوومەلەرزەكە لە هەموو دوورگەكانی ڕۆژهەڵاتی یۆنان و تەنانەت لە ئەسینای پایتەختی یۆنان هەستی پێكراوەو میدیاكانی یۆنان رایانگەیاندووە، دانیشتوانی ساكۆس و دوورگەكانی دیكە لە ماڵەكانیان هەڵهاتوون.

 

هه‌واڵی گرنگ