هەرێم هەناردەی نەوتی راگرت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەرێم هەناردەی نەوتی راگرت

 

 

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێت، رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەكەمی 2020، بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان كرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بوەستێت، بەتووندیش سەركۆنەی ئەو هێرشە دەكات. 

دەقی راگەیێندراوی حكومەت:

حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تووندی كردەوەی تیرۆریستی بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكات.

رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەكەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان كرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بوەستێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم كردەوە تیرۆریستییە شەرمەزار دەكات و پێی وایە ئەم جۆرە كردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەكە زیاتر ئاڵۆز دەكەن.

حكومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەك رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەكانی بكرێت و دەست بۆ قوتی خەڵكی كوردستان ببرێت.

لێكۆڵینەوە بۆ ئاشكراكردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان

2020/10/30

 

هه‌واڵی گرنگ