ئێوارەی ئەمڕۆ زانایانی ئاینی هەڵەبجە، بەبەشداری هاوڵاتیان لەبەردەم پەیكەری عومەری خاوەرەوە بۆ باخی گشتی خۆپێشاندان و گردبوونەوەیەكیان سازكرد لەدژی سوكایەتی پێكردنی ئیسلام و پێغەمبەری سەردارمان (صلی الله علیه وسلم) لەلایەن سەرۆكی فەرەنساوە.
خۆپێشاندانەكە بەبەشداری ژمارەیەكی زۆر لە زانایان و هاوڵاتیانی شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو، دواتریش لەباخی گشتی بەیاننامە خوێندرایەوە بەبۆنەی یادی مەولودی پێغەمبەرو ناڕەزایی دەربڕین دژی ئەو سوكایەتیانەی دەكرێنە سەر ئاینی ئیسلام.